site loader
Song image

پاییزە لە من درەنگە لە تۆ

By - کەماڵ قادری

سەرسەوز و بۆرچین نیشتە لەو ئاوێ
سەرسەوزم دەگرد بۆرچین بەو داوێ
پاییزە لە من درەنگە لە تۆ
سوور دەبوون سوورگوڵ
زەرد دەبوون لیمۆ
سوور دەبوون خەزان
زەرد دەبوون لیمۆ

دەردم ئاوێتەی دەردی فەرهادە
منیش وەک فەرهاد ڕەنجم بەوبادە
پاییزە لە من درەنگە لە تۆ
سوور دەبوون سوورگوڵ
زەرد دەبوون لیمۆ
سوور دەبوون خەزان
زەرد دەبوون لیمۆ

هەناسەی لە من سۆزێ لە شەماڵ
سەبەبکارەکەم بێ بە کۆی زووخاڵ
پاییزە لە من درەنگە لە تۆ
سوور دەبوون سوورگوڵ
زەرد دەبوون لیمۆ
سوور دەبوون خەزان
زەرد دەبوون لیمۆ

لەوساوە تیرت لە جەرگم داوە
چۆڵ و وێرانەت بە من کرد ئاوا
پاییزە لە من درەنگە لە تۆ
سوور دەبوون سوورگوڵ
زەرد دەبوون لیمۆ
سوور دەبوون خەزان
زەرد دەبوون لیمۆ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks