site loader
Song image

پاییزە لە من درەنگە لە تۆ ٢

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

پاییز داهات لێم درەنگە
یارم ڕۆیی شۆخ و شەنگە
لە دووری وی دڵم تەنگە
پاییزە لە من درەنگە لە تۆ
سوور دەبوون خەزان
زەرد دەبوون لیمۆ

پاییز داهات خەزان وەرە
شەماڵ وەرە خەبەر بەرە
دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە
پاییزە لە من درەنگە لە تۆ
سوور دەبوون خەزان
زەرد دەبوون لیمۆ

پێی بڵێن بە یار با بێتەوە
لە وی ڕۆژ و لە من شەوە
خۆشیم ناخۆشی بردەوە
ئەتۆ فەرمووت وەفادارم
لەسەر قەولەکەم پێرارم
بە دیتنت هیوادارم
پاییزە لە من درەنگە لە تۆ
سوور دەبوون خەزان
زەرد دەبوون لیمۆ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks