site loader
Song image

پاییزانە

By - باست حەمەغەریب Basit Hemexerîb

ئه‌م پاییزه‌ له‌گه‌ڵ خه‌زانی گه‌ڵادا تنۆک تنۆک له‌ چاومه‌وه‌ ڕۆح ئه‌ه‌وه‌رێ
تۆ بڵێی کامه‌ گه‌ڵایان له‌ هه‌مووان مێهره‌بانتر بێ و
ئه‌م عه‌شقه‌ ته‌ڕ و ناکامه‌م وه‌ک که‌شتییه‌ک له‌ باوه‌ش کا و به‌ره‌و ئه‌ودیو بوونی به‌رێ
چه‌ن ئاسووده‌م بۆ چه‌ندساتێ ساوای گیانم ئه‌خه‌وێنم
له‌ سێبه‌ری هه‌ورێکی چاو به‌ باراندا گه‌ڵای زه‌رد ئه‌بێته‌ نوێنم
ته‌مه‌ن ئه‌ڕوا و بێ وه‌فایی هه‌ست و خه‌یاڵ ئه‌کا به‌ به‌رد
له‌ ئاسۆیه‌کی به‌هاری سه‌رسه‌وزدا ئه‌بێته‌ نه‌وای ڕۆحه‌کان پاییزی زه‌رد
له‌ باخێکی چۆڵ و ساردا ئه‌سرین و خه‌م بێزار بوون و جێیان هێشتم ته‌نیا و تاساو
دره‌ختێکی چڵ ڕووتاوه‌ بوو به‌ خه‌مم و هه‌ناسه‌ی ساردی بولبولێک له‌ چاوانمدا بوو به‌ ئاو
هه‌موو ئه‌و به‌سته‌ شادانه‌ی که‌ هه‌میشه‌ له‌ سه‌ر زارمه‌وه‌ هه‌ڵئه‌فڕین
ڕێیان چۆڵ کرد بۆ گۆرانییه‌کی غه‌مگین
بێ ویستی خۆم وه‌ک تافگه‌یه‌کی سه‌وداسه‌ر وشه‌ و پیته‌کان به‌ لێوما ڕژانه‌ خوار

Em payîze legel xezanî gelada tinok tinok le çawmewe roh ewerê
To bilêy kame gelayan le hemuwan mêhrebantir bê û
Em eşqe ter û nakamem wek keştîyek le baweş ka û berew ewdîw bûnî berê
Çen asûdem bo çendsatê saway giyanim exewênim
Le sêberî hewrêkî çaw be baranda gelay zerd ebête nwênim
Temen erwa û bê wefayî hest û xeyal eka be berd
Le asoyekî beharî sersewzda ebête neway rohekan payîzî zerd
Le baxêkî çol û sarda esrîn û xem bêzar bûn û cêyan hêştim tenya û tasaw
Dirextêkî çil rûtawe bû be xemim û henasey sardî bulbulêk le çawanimda bû be aw
Hemû ew beste şadaney ke hemîşe le ser zarmewe helefirîn
Rêyan çol kird bo goranîyekî xemgîn
bê wîstî xom wek tafgeyekî sewdaser wişe û pîtekan be lêwma rijane xwar

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks