
پارکە شارە جوانەکەم – بێنام تاهیری
By - چریکەی کورد
تاقەداری بێ بەهارم پەلک و بارم هەر خەمە
لەو دەمەی چاوم هەڵێنا ئاسمانی من تەمە
لەو دەمەی ڕیشەم بە جەرگی شاخی بەرزا ڕۆچووە
هەر هەرەس بەشمە و نەهاتی باری شانی من بووە
نامورادیم تا بە کەی بێ ئەی گەلی هاودەردی من
پاییزە دایم هەناسەی سەرد و ڕەنگی زەردی من
ئاخ بۆ لێدانی ساتێ سروەی کامەرانی و تیشکی گەش
بۆ لێدانی ساتێ سروەی کامەرانی و تیشکی گەش
چەشنی ئاڵا ڕایشەکێنم بسکی ژێر هەورانی ڕەش
بازی ئاواتم نەدیوە بێتە یاری دڵبەرم
تا بە لانەی سەرفیرازی دابنێ تاجی سەرم
بۆ سەفای ئێستا نەماوە وەی پارکە شارە جوانەکەم
بۆ ئەویش خەمناکە وەک من ئەی ماڵەکەی وێرانەکەم
کوانێ جیلوەی ئەو گوڵانە و وەی دڵتەڕانی شارەکەم؟
چی بەسەر هات ئەو دەوایەی ئەی بۆ دڵە پڕژانەکەم؟
وەی لۆ وەی لۆ وەی لۆ وەی لۆ
هەی لێ هەی لێ هەی لێ هەی لێ
ئاواڵانی من هان لە کوێ؟
ئێستا وەک جاران نەماوە وەی دەنگی موسیقا لە پارک
قشقەڕە نیشتوونە جێگای ئەی ئەو هەزار دەستانەکەم
وەی لۆ وەی لۆ وەی لۆ وەی لۆ
هەی لێ هەی لێ هەی لێ هەی لێ
ئاواڵانی من هان لە کوێ؟
بۆ وەکوو جەرگ و هەناوم وەی کون کونن گشت دارەکان
وەک بەجێمهێشتووە نەماوە وەی ڕەوزەکەی ڕزوانەکەم
بۆ سەفای ئێستا نەماوە وەی پارکە شارە جوانەکەم
بۆ ئەویش خەمناکە وەک من ئەی ماڵەکەی وێرانەکەم
کوانێ جیلوەی ئەو گوڵانە و وەی دڵتەڕانی شارەکەم؟
چی بەسەر هات ئەو دەوایەی ئەی بۆ دڵە پڕژانەکەم؟
وەی لۆ وەی لۆ وەی لۆ وەی لۆ
هەی لێ هەی لێ هەی لێ هەی لێ
ئاواڵانی من هان لە کوێ؟
Similar Tracks
شەرەف – شاناز
لۆکە زاهیر (شاناز)
ئەی کە من گرفتاری تۆم – چۆپی فەتاح
چۆپی فەتاح Çopî Fetah
لەبەر کێ حەیات
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
وەرزی سەفەرە وەرزی دابڕان – ئەیووب عەلی
ئەیووب عەلی – Eyûb Elî
لەولا هاتم بە ڕێبواری
ئەحمەد شەماڵ
کیژان دەچنە مێرگوڵان ٢
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
لانە و هەی لانت کەم
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
خڕخاڵی – ناسر ڕەزازی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
ناوێرم بانگت کەم
یەدی شاکری
لێناگەڕێن
حەسەن دەرزی Hesen Derzî
یادی جاران – عەدنان کەریم
عەدنان کەریم Ednan Kerîm
زاوا لە بووکێ مەدە – محەمەد ماملێ
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê