site loader
Song image

وەی وەی لەبەر نازی تۆ

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

دوو ماڵن لە ڕۆخن کیژیان جوان و شۆخن
مەمکیان سێو و قۆخن وەی وەی لەبەر نازی تۆ
مەمکیان سێو و قۆخن لەبەر چاوی جوانی تۆ

دوو ماڵ بەرانبەرن کیژیان ڕەش ئەسمەرن
زۆر جوان و دولبەرن وەی وەی لەبەر نازی تۆ
زۆر جوان و دولبەرن لەبەر چاوی جوانی تۆ

دوو ماڵن جیران کیژیان خانومانن
ڕێگری ئیمانن وەی وەی لەبەر نازی تۆ
ڕێگری ئیمانن لەبەر چاوی جوانی تۆ

ڕەشماڵەی مەنگوڕان لە دۆڵ و لە خڕان
قاتڵن بۆ کوڕان وەی وەی لەبەر نازی تۆ
قاتڵن بۆ کوڕان لەبەر چاوی جوانی تۆ

چاوی لە چاونەرمان پڕن لە کل و دەرمان
هەڵ نایەن لە شەرمان وەی وەی لەبەر نازی تۆ
هەڵ نایەن لە شەرمان لەبەر چاوی جوانی تۆ

چاوی لە چاوبازان لێم دەگرن ڕێبازان
دەمکوژن بە نازان لەبەر چاوی جوانی تۆ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *