site loader
Song image

وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران ٤

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

دیسان باری خەم گیانە نیشتۆ لە لێوم
بەزەییەکت بێ ئازیز بەو دڵەی پەشێوم
وەرە وەرە با بچینە ناو شلێران
تاوێ وەرە بۆ لای منی ماڵ وێران

ئێستاکە لانە و گیانە خانووی بەردینە
بە خەمی تۆوە ئازیز دڵم خەمگینە
وەرە وەرە با بچینە ناو شلێران
تاوێ وەرە بۆ لای منی ماڵ وێران

هەستە لە خەوێ گیانە بزانە چیم دەوێ
لە گەردنی زەردت ئازیز دوو ماچم دەوێ
وەرە وەرە با بچینە ناو شلێران
تاوێ وەرە بۆ لای منی ماڵ وێران

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks