site loader
Song image

وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران ٣

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

تا کەی دانیشم گیانە بە تاسەتەوە
بۆ نەنێنم جوانێ وە بۆی هەناسەتەوە
وەرە وەرە با بچینە ناو شلێران
تاوێ وەرە بۆ لای ئەمنی ماڵ وێران

دیسان هەڵیاندا گیانە سێدارە بۆ من
یارم نەیفەرموو جوانە بیبەخشن بە من
وەرە وەرە با بچینە ناو شلێران
تاوێ وەرە بۆ لای ئەمنی ماڵ وێران

تا کەی دانیشم گیانە وەک حەبسی گوستاخ
یەکجار باڵاگەت گیانە جەرگی کردووم داخ
وەرە وەرە با بچینە ناو شلێران
تاوێ وەرە بۆ لای ئەمنی ماڵ وێران

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks