site loader
Song image

وەرە مەیگێڕ – ناسر ڕەزازی

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

وەرە مەیگێڕ تینووی مەیم مەی بێنە
دنیای مەستی خەمڕەوێنە بمدوێنە
چیمە لە دۆزەخ یان بەهەشت دە تێکە بێنە
وەرە دڵم مەشکێنە دە تێکە تێکە و بێنە

وەرە مەیگێڕ مەی بێنە زۆر سەرخۆشم
کە سەرخۆش بم بۆ کوێ بڕۆم دڵخۆشم
لە ماڵی دنیا چیم هەیە نامەوێ لێ لێ
هەمووی بۆ مەی دەفرۆشم
دە تێکە با بینۆشم
لە ماڵی دنیا چیم هەیە بۆم تێکە لێ لێ
هەمووی بۆ مەی دەفرۆشم
دە تێکە با بینۆشم

خەمم زۆرە و بۆم تێکە و بێنە ساقی
لە دنیا زۆرم دی ئەزموون و تاقی
هەموو دەڕۆین و نامێنین بۆم تێکە لێ لێ
تەنیا گەردوونە باقی
دە تێکە و بێنە ساقی
هەموو دەڕۆین و نامێنین مەی بێنە تێکە
تەنیا گەردوونە باقی
دە تێکە تێکە ساقی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks