site loader
Song image

وەرە قوربان ئارامی دڵان

By - تاهیر تۆفیق Tahîr Tofîq

ئەی بوتی ئەبرۆ کەمان ئاشووب و فیتنەی جیهان
باعیسی دەردی دڵان قابیزی ڕۆحی ڕەوان
وەرە قوربان ئارامی دڵان دەوەرە نازدار وەرە قوربان
عەقڵت بردم شێتت کردم سووتام سووتام وەرە قوربان

لەبەر گریان و زاری خوێن لە چاوم دەباری
وەک بارانی بەهاری بە شکڵی دەنکی ناری
وەرە قوربان ئارامی دڵان جا وەرە نازدار وەرە قوربان
عەقڵت بردم شێتت کردم سووتام سووتام وەرە قوربان

بەس بە عیشوە و بە لەنجە بە نەقشی سەری پەنجە
دڵی زارم بڕەنجە ئەی شەوچرای ؟؟؟*
وەرە قوربان ئارامی دڵان جا وەرە نازدار وەرە قوربان
عەقڵت بردم شێتت کردم سووتام سووتام وەرە قوربان

؟؟؟*= ئەو وشەیەمان بۆ ڕوون نەبۆتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن پێمانی بڵێن
سپاس

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks