site loader
Song image

وەرە قوربان ئارامی دڵان ٢

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

چی بکەم خووم پێ گرتووە خوو عەقڵ و هۆش و سەبرم چوو
زورم حەول لە دوا دا ڕۆیی لە دەستم دەرچوو
بەدبەختی دەستی ویمە ئەو ڕۆیی ئەویشم چوو
وەرە قوربان ئارامی دڵان ئەی وەرە نازدار وەرە قوربان
عەقڵت بردم شێتت کردم سووتام سووتام وەرە قوربان

خۆزگە لەو دونیایەیدا حاسڵ بایە مرادم
لە قیامەتێ ناترسم لێم یەقینە ئازادم
چەندەم ڕەنج لەگەڵ کێشا وەک فەرهاد ڕەنج بە بادم
وەرە قوربان ئارامی دڵان ئەی وەرە نازدار وەرە قوربان
عەقڵت بردم شێتت کردم سووتام سووتام وەرە قوربان

جووتێک گوارەی بۆ دەکڕم لە عالەمدا مەنشور بێ
کەڵەبابەی مرواری پەڕەنگەی زێڕێ سوور بێ
جا با لێو ئاڵ دەگوێی کا بەڵکوو دنیا خاپوور بێ
وەرە قوربان ئارامی دڵان ئەی وەرە نازدار وەرە قوربان
عەقڵت بردم شێتت کردم سووتام سووتام وەرە قوربان

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks