site loader
Song image

وەرە قوربان ئارامی دڵان ٢

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

هەناری نێو سنجووان قۆخی نێو قەرەڵووان

لێرەوە پێشکەشت بێ تا زینوێ و باراملووان

وەرە قوربان ئارامی دڵان شێتت کردم وەرە قوربان

وەرە قوربان ئارامی دڵان شێتت کردووم وەرە قوربان

عەقڵت بردم فامت بردم سووتام برژام وەرە قوربان

هەناری نێو هەنجیرە دۆلاری لە نێو لیرە

عاشقی جوانیی ئەو کچە بووم دەرمانی جوان و پیرە

وەرە قوربان ئارامی دڵان شێتت کردم وەرە قوربان

وەرە قوربان ئارامی دڵان شێتت کردووم وەرە قوربان

عەقڵت بردم فامت بردم سووتام برژام وەرە قوربان

کارگی لە نێو ڕێواسی دوڕی لە نێو ئەڵماسی

کارگی وەی لە نێو ڕێواسی دوڕی تۆ لە نێو ئەڵماسی

وە چنگ من بۆچ ناکەوێ ماسی دەستی وەی غەواسی

بۆ وە چنگی من ناکەوێ دوڕی نێوان ئەڵماسی

وەرە قوربان ئارامی دڵان شێتت کردم وەرە قوربان

وەرە قوربان ئارامی دڵان شێتت کردووم وەرە قوربان

عەقڵت بردم فامت بردم سووتام برژام وەرە قوربان

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks