
وەرە حەیران
By - خانە ماملێ
دەبڵا من بمرم وەرە حەیران بە وێ بەهارێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە حەیران لە وێ حەسارێ
کفنێ من ببڕن وەرە حەیران بە دەستی یارێ
دەبڵا من بمرم وەرە حەیران بە وێ هاوینێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە حەیران لە شانشینێ
کفنێ من ببڕن وەرە حەیران بە دەستی دینێ
دەبڵا من بمرم وەرە حەیران بە وێ پاییزێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە حەیران بن دارەگوێزێ
کفنم بۆ بێنن وەرە حەیران وا لە تەورێزێ
دەبڵا وەز بمرم وەرە حەیران بە وێ زستانێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە حەیران لە ناو کۆڵانێ
کفنێ من ببڕن وەرە حەیران بە دەستی جوانێ
کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
Similar Tracks
یادم کە – سەعید محەمەدی
چریکەی کورد
بە لەنگەر
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
کەویار – ماملێ و عەزیز شارۆخ
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
مەمکوژە
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
کوردستان – محەمەد ناهید
چریکەی کورد
Dilo Lo
ئارام دیکران Aram Dîkran
کرماشان کرماشان
سەید جەلالەدین محەمەدیان Celaledîn Mihemediyan
شیرین بەهارە و زارا گیان دیدەم زارا
محەمەد شێخۆ Mihemed Şêxo
پیری
فەریبۆرز نامداری
کیژۆڵەی شاری کۆیە – شەماڵ سائیب
شەماڵ سائیب Şemal Saîb