site loader
Song image

وەرەوە – نەوید زەردی

By - نەوید زەردی

وەرەوە وەرەوە وەرەوە
وەرە و دیسان دەستی خۆتم بەرەوە
وەرەوە وەرەوە وەرەوە
تۆ ئەم جارە وەرە و ئاشتم کەرەوە
بە تەنیایی فێرم وانەزانی تێرم
تۆ تەنیا ئەو کەسەی دڵمت پێ ئەسپێرم
وەرەوە وەرەوە وەرەوە
وەرە و دیسان دەستی خۆتم بەرەوە
وەرەوە وەرەوە وەرەوە
تۆ ئەم جارە وەرە و ئاشتم کەرەوە
هەستی دەستی تۆم نەبێ ئەزیزم
وابزانه لە دونیا هیچم نەدیوە
ئەگەر خۆشەویستی تۆم نەبێ
هەستم لە سەرمادا تەزیوە
بە تریفەی مانگدا نامەت بۆ ئەنێرم
هەتاکوو دێیتەوە ترپەی دڵ ئەژمێرم

مۆسیقایەکم پێ بڵێ وەکوو من تۆی دواندبێ
باخەوانێکم پێ بڵێ لە ناو دڵی تۆی ڕواندبێ
شێعری کەسێکم پێ بڵێ وە سۆزی شێعرێکی من
بۆ جارێ تۆی گریاندبێ بۆ جارێ تۆی گریاندبێ
من حەزم لە شەڕەکانتە ئەو شێتە عاشقی چاوەکانتە
تازە دەستەکانم فێری سڕینی فرمێسکەکانتە
پێویستیم بە وشەکانتە پێویستیم بە گەرمی گیانتە
مەهێڵە لە یادم بکەی هەموو دنیام هەستەکانتە

وەرەوە وەرەوە وەرەوە
وەرە و دیسان دەستی خۆتم بەرەوە
وەرەوە وەرەوە وەرەوە
تۆ ئەم جارە وەرە و ئاشتم کەرەوە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks