site loader
site loader
Song image

وەرام (لە کۆتایی نامەکەتا)

By - مەرزیە فەریقی Merziye Ferîqî

لە کۆتاییی نامەکەتا
لە نامەکەی ئەمجارەتا
گیانە ئەڵێی
من بە قەد چەندە خۆشم ئەوێی

ئازیزەکەم وەک چۆن بەهار
ئاسمانی شینی خۆش ئەوێ
یان پەپوولەی هەرد و نزار
هەنگی دڵدار
گوڵباخی ژینی خۆش ئەوێ
خۆشم ئەوێ خۆشم ئەوێ

یان چۆن بەفری چیای کوێستان
کانی ڕوونی ناو دارستان
تریفەی مانگیان خۆش ئەوێ
گزنگی خۆریان خۆش ئەوێ
خۆشم ئەوێ

ئازیزەکەم ئەوەندەی خۆتت
خۆش ئەوێ
خۆم خۆشم ئەوێ
تۆم خۆش ئەوێ
خۆشم ئەوێی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Similar Tracks