site loader
Song image

ویژدان – عەبدوڵڵا پەشێو

By - عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw

لە مناڵیمدا خوێنی چۆلەکەی
سەر لک و پۆپی دارانم زۆر ڕشت
کە لاوێنیش هات
تینوویێتی باوەش هەر نەشکا و نەشکا
عەشقێک دەهات و عەشقێکی دەکوشت
ئێستاش کە وەرزی هێوربوونەوەی بڵێسەکانە
ئێستاش کە جەنگەی پرتە و ترووکەی
مۆمە ڕەنگزەرد و بنێسەکانە
هیچ شەوێک نییە چۆلەکەی پێکراو
بە باڵەتەپە و جووکەی وەک ئەوسا
خەوم نەزڕێنن
هیچ شەوێک نییە
ئازیزەکانم
نێنەوە و خۆیان
بە ژێی گیانەوە دانەلەقێنن!

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Similar Tracks