
هەی نار هەی نار
By - دانا عەبدولجەبار
مەقام
قەلبی من چەشنی لالە بێت و نەوتی تێ بکەن
ئاگری دوژمن بێتە گیانم وەک چرا من پێ بکەن
شەقشەقی کەن گۆشت و ئێسقان یەک بە یەک خوێی تێ بکەن
بێ ترس من دێمە مەیدان حوکمە ئازادیم دەوێ
گەر نەسووتێم و نەخنکێم چۆن هەژارم سەرکەوێ
نەچمە ناو جەرگی هەژار و شانبەشانی وەک برا
ڕۆح و لاشەم ئیش نەکا بۆ میللەتێکی حەق خورا
بەو شەوی پڕ ترس و تاریک من نەسووتێم وەک چرا
کۆمەڵی دامای هەژاران چۆن دەبینن بچنە پێش
لێم گەڕێن من با بسووتێم ببمە خاک و خۆڵەمێش
ببمە خاک و خۆڵەمێش با تا هەژارم پێ بگا
با بسووتێم بەڵکە گەنج و لاوەکانم تێ بگا
بێتە مەیدان خوێن بڕێژی تا حەقی خۆی پێ بگا
تا بزانێ غەرقی خوێنە کێ حەقی وی خواردووە
با لەبۆ حەق خوێن بڕێژێ دەرچێ دوژمن تا زووە
سامی قوربانی گەلت بە و قەت مەژی بەو زیللەتە
هەرکەسێ بمرێ لە ڕێگای نیشتمان و میللەتە
نامرێ هەرگیز دەمێنێ چونکە خاوەن غیرەتە
خۆت بە قوربانی گەلت کە و فەرزە قوربانی لەبۆ
نیشتمانی حوڕ و سەربەست ئومەتێکی سەربەخۆ
گۆرانی
هەی نار هەی نار باوانم یار
هات و ڕۆیی بە لەنجە و لار
قوربانت بم چاو ئەستێرە
خزمەتێکمان پێ بسپێرە
هەر ئەمشەومان ماوە لێرە
هەی نار هەی نار باوانم یار
هات و ڕۆیی بە لەنجە و لار
Similar Tracks
لێم زیز بووە ٢
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
تۆ چاوت نەیشێ
عەباس کەمەندی Ebas Kemendî
مریەم بۆکانی – حەسەن زیرەک
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
ئەم ئێوارەیە
حەمە قوتو
ئامۆزا گیان
نزار ڕواندزی Nizar Rwandizî
زێنەبێ
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
Ez Xortê Kurd im – Şivan Perwer
شوان پەروەر Şivan Perwer
تاتی مار گەستەم
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
بەرتەونانە (دەردی دڵی من)
زیلان مەعسووم پوور
کیژان دەچنە مێرگوڵان
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
شەمی شەوان
ئەحمەد خەلیل Ehmed Xelîl
کوردستان – هۆمەر دزەیی و لارە
هۆمەر دزەیی Homer Dizeyî