
هەوری لە کۆڵ بازنە لە قۆڵ – بێ مۆسیقا
خاڵانم ژمارد ئازیزم سەد و بیست و نۆ
هیچ خاڵم نەدی ئەی هاوار وێنەی خاڵی تۆ
هەوری لە کۆڵ بازنە لە قۆڵ سنگ نەرم و نۆڵ
وەختە لە سوێت بمرم
ئەی بەری بەیانی زۆر خۆشە لە ئامێزت بگرم
ئای ئای ئای هاوار ئامان یار ئەی
گیانە سڕێکە وا لە دڵما بێژم ئێسقان ئەسووتێ
پەنهانی کەم نەیبێژم مێشکی ئێسقان ئەسووتێ
ئەی ئەی وەی حەبیبێ مەن
سڕێکە وا لە دڵما بێژم ئێسقان ئەسووتێ
پەنهانی کەم نەیبێژم مێشکی ئێسقان ئەسووتێ
مونەجیم ئەستێرەکەم لە بورجێدا وەدەر خە
وەرە ئامان ئەی وەی
مونەجیم ئەستێرەکەم لە بورجێدا وەدەر خە
لە تاوی ئاه و ناڵەم حەو ئاسمان ئەسووتێ
ئای ئامان ئەی واخ
چاوم بە چاوە کاڵەکەت لێوم بە لێوە ئاڵەکەت
ماچ کەم گەر توێی دەسماڵەکەت
هەی بەناز بەناز بەناز چاوجوانێ مەمکوژە بەناز
لە دووری تۆیە ڕەشپۆشم مەست و خومار و سەرخۆشم
بە ماچت دێ فەرامۆشم چارۆکەکەی کۆڵی تۆ کوڵوانەکەی کۆڵی تۆ
سوێندم خواردووە ماچی دەکەم تەختی نێوچاوانی تۆ
ئەرێ نێوان مەمکۆڵانی تۆ
دڵۆپێک شەراب کائینات دێنێ
بەزمی مەیخانە دڵ ئەلەرزێنێ
ئەرێ ئەو پەشتەماڵەی گەر لێوی پێ ئەسڕێ
ئەو پەشتەماڵەی لێوی پێ ئەسڕێ
قیمەتی ملوێن بەرماڵ ئەشکێنێ
Similar Tracks
ماچ
زەکەریا عەبدوڵا Zekerya Ebdula
یادم کە
عەلی زەندی Elî Zendî
موو ناپسێنم – ناسر ڕەزازی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
ئەی خودا – کانی
کانی Kanî
نیزام نیزامە – عەلی کەردار
عەلی کەردار Elî Kerdar
پاییز
حەمە ساڵح دیلان
خەمزەدەی زولفم – حشمەت لوڕنژاد
حشمەت لوڕنژاد Hişmet Lurnijad
Çiyayê Kurda – Şivan Perwer
شوان پەروەر Şivan Perwer
لە یارەوە
سەیران عوسمان
کوردستان – محەمەد ناهید
چریکەی کورد
لەیلا
خەجێ Xecê