site loader
Song image

هەر کوردم – تاهیر تۆفیق

By - تاهیر تۆفیق Tahîr Tofîq

بە دەربەدەری یان لە ماڵی خۆم
لە خاکی عەرەب، لە عیران و ڕۆم
کۆک و پۆشتە بم، ڕووت و ڕەجاڵ بم
کۆشکم دە قات بێ، وێرانەماڵ بم
لە ئازادی ئازیز شادان و خەندان
یان زنجیر لە مل لە سووچی زیندان
بە هەرزەکاری لە گوێسوانان
یان بە بیماری لە نەخۆشخانان
دانیشم لەسەر تەختی خونکاری
یان لە کۆڵانان بکەم هەژاری
کوردم و لەڕێی کورد و کوردستان
سەر لەپێناوم گیان لەسەر دەستان
بەکوردی دەژیم بەکوردی دەمرم
بەکوردیش ئەدەم وەرامی قەبرم
بەکوردیش دیسان زیندوو دەبمەوە
لەو دنیاش بۆ کورد تێ هەڵدەچمەوە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks