site loader
Song image

هەر تۆم دەوێ – ناسر ڕەزازی

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

چی وا لە دیاران نامەوێ
سەیرانی شاران نامەوێ
بینینی یاران نامەوێ
یادگاری جاران نامەوێ
ئاخ بینینی یاران نامەوێ
یادگاری جاران نامەوێ
هەر تۆم دەوێ
هەر تۆم دەوێ
چی وا لە دنیا نامەوێ
بە تاسەی دیتنی تۆم شەوێ
من هەر بە تەنیا تۆم دەوێ
ئاخ بە تاسەی دیتنی تۆم شەوێ
من هەر بە تەنیا تۆم دەوێ

شەپۆلی دەریا نامەوێ
ئەوینی دنیا نامەوێ
عەشقی بێ بریا نامەوێ
تەنیایی و تەنیا نامەوێ
ئاخ عەشقی بێ بریا نامەوێ
تەنیایی و تەنیا نامەوێ
هەر تۆم دەوێ
هەر تۆم دەوێ
چی وا لە دنیا نامەوێ
بە تاسەی دیتنی تۆم شەوێ
من هەر بە تەنیا تۆم دەوێ
ئاخ بە تاسەی دیتنی تۆم شەوێ
من هەر بە تەنیا تۆم دەوێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks