site loader
Song image

هەرمێ

By - تاهیر تۆفیق Tahîr Tofîq

هەرمێ وەی وەی هەرمێ سینگۆڵەت باغی ئورمێ
جووت شەمامەی سەر سینەت ناوێرم دەستیان بەرمێ
خەڵکانم زۆر لێ دیارە بۆیە لێی دەکەم شەرمێ

دەچمە وڵاتی گەرمێنێ لێم زیزە و نامدوێنێ
شێخی گەرمێن و کوێستان خوایە لە منی نەستێنێ
هەرمێ وەی وەی هەرمێ سینگۆڵەت باغی ئورمێ
جووت شەمامەی سەر سینەت ناوێرم دەستیان بەرمێ
ئەو *؟؟؟ لا جوانە بۆیە لێی دەکەم شەرمێ

هاتووە لە لای ورمێیە باری قۆخە، هەرمێیە
هەرمێیەکەی بۆ من بێ وەی قۆخەکە بۆ کێیە
هەرمێ وەی وەی هەرمێ سینگۆڵەت باغی ئورمێ
هەرمێ دەی دەی هەرمێ قەزات لە ماڵم نەرمێ
جووت شەمامەی سەر سینەت ناوێرم دەستیان بەرمێ
ئەو *؟؟؟ لا جوانە بۆیە لێی دەکەم شەرمێ

هاتووە لە لای ئەندێزێ تاقڕانیان دەکا ڕێزێ
لەبەر خاتری یارەکەم ئاوەدان بێ کارێزێ
هەرمێ وەی وەی هەرمێ سینگۆڵەت باغی ئورمێ
هەرمێ وەی وەی هەرمێ قەزات لە ماڵم نەرمێ
جووت شەمامەی سەر سینەت ناوێرم دەستیان بەرمێ
خەڵکانم زۆر لێ دیارە بۆیە لێی دەکەم شەرمێ

ئەو وشەیەی کە بە *؟؟؟ دیاری کراوە واتە بۆمان ڕوون نەبووە کە گۆرانیبێژ چ دەڵێ
داواکارین ئەگەر ئێوە دەیزانن بۆمانی سەرڕاست بکەن
سپاس

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks