site loader
Song image

هەردەم

By - حەسەن دەرزی Hesen Derzî

هەردەم هەردەم کاڵێ گیان هەردەم کاڵێ گیان هەردەم
بۆ وات لێ گرانە ئەز ناشێ مردەم

هیچ کەس ناتوانێ وەک خۆم بناڵێ
دایم سەرگەردان ئازیز لە دەرگای کاڵێ

زانیم کە ژینی لەیلا دوێنێی بێ تۆیی
تەمەنی لاویم بێهوودە ڕۆیی
هەردەم هەردەم تێناگەم هەردەم
بۆ وات لێ گرانە ئەز ناشێ مردەم

پاڵم داوە پاڵ جووتێ کاڵێ بەردەوە
دڵم ها وە لای گۆنا زەردەوە
دڵم ها وە لای گەردن زەردەوە

بە جۆرێ لەیلا کارت کردۆتە سەرم
هەرگیز ناتوانم کاڵێ بێ تۆ دەربەرم
هەردەم هەردەم تێناگەم هەردەم
بۆ وات لێ گرانە ئەز ناشێ مردەم

Herdem herdem kalê giyan herdem kalê guyan herdem
Bo wat lê girane ez naşê mirdem

Hîç kes natwanê wek xom binalê
Dayim sergerdan azîz le dergay kalê

Zanîm ke jînî Leyla dwênêy bê toyî
Temenî lawîm bêhûde royî
Herdem herdem tênagem herdem
Bo wat lê girane ez naşê mirdem

Palim dawe pal cûtê kalê berdewe
Dilim ha we lay gona zerdewe
Dilim ha we lay gerdin zerdewe

Be corê Leyla karit kirdote serim
Hergîz natwanim kalê bê to derberim
Herdem herdem tênagem herdem
Bo wat lê girane ez naşê mirdem

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks