site loader
Song image

هێلانەی بەتاڵ – قادر ئەلیاسی

By - قادر ئەلیاسی

نییە باکم ئەگەر زاڵم شکاندوێتی باڵی من
ئەوە سەختە کە وا ناگاتە گوێی کەس ناڵەناڵی من

بەهار هات و تەبیعەت حوکمی ئازادی مەلانی دا
لە ناو کونجی قەفەزدا دیارە چۆنە ئێستە حاڵی من
لە گوڵزارێ ورینگەی بولبولی سەرمەست و شەیدا دێ
بەڵام نایە جریوێکیش لە هێلانەی بەتاڵی من

لەسەر ناچێتە دەر ساتێ خەیاڵی بسکی خاوی تۆ
ئەگەرچی تێگەیشتم چاوەکەم خاون خەیاڵی من
ئەرێ ئەی ئاسکی ناسک هەتا کەی دەستەمۆ نابی؟
ئەرێ پیرۆزەکەی خوەشفەڕ هەتا کەی نایێ ماڵی من؟

گوتت بۆت دێمە جێژوانێ هەزار سوێندت بە شاڵم خوارد
لە ئاهی ئاشقانەی من بترسە نەک لە شاڵی من

ئەگەر دەیزانی مانای خۆشەویستی ئەو کچە کوردە
بە سەد یاقووت و گەوهەر نەیدەدا فرمێسکی ئاڵی من
ئاخ ئاڵی من
وای ئاڵی من
ڕەش و تار درێژ و پڕ لە ئازار و خەم و دەردە
بەلێ شەوگاری دووری بوو سەراسەر ژینی تاڵی من

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks

ئەی ڕەفیقانی تەریقەت

سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی Seyîd Elî Esxer Kurdistanî