site loader
Song image

هیوا هیوا – ناسر ڕەزازی

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

پێویستە هیوا هەمیشە وەک ئەستێرەیێکی پرشنگدار وا بێت بە ئاسمانەوە
هەتا وەکوو تاریکی و شەوەزەنگ زیاد بکات و ئەم زیاتر بدرەوشێتەوە
جا تا خەباتی خوێناویمان هەر بەردەوام بێت هێز نییە هیوا بە کورد ببڕێت

هیوا هیوا هیوا هیوا
هیوا هیوا هیوا هیوا
لە ناو دڵمانا هیوا وا ڕووا
تروسکەی هیوا ناکوژێتەوە
ئاوات و ئامانج هەر ئەژێتەوە
ڕابردوو کە ڕۆی ناگەڕێتەوە
فرمێسکی شادی ناگێڕێتەوە
هیوا هیوا هیوا هیوا
هیوا هیوا هیوا هیوا
لە ناو دڵمانا هیوا وا ڕووا

کاتێ ژێر کەوتی هەرگیز مەسرەوە
سوودی لێ وەرگرە و پیایا سەرکەوە
ڕێگەی خەباتت گەرچی زۆر سەختە
پشتت بە دوژمن هەرگیز مەبەستە
هیوا هیوا هیوا هیوا
هیوا هیوا هیوا هیوا
لە ناو دڵمانا هیوا وا ڕووا

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks

کرماشان کرماشان

سەید جەلالەدین محەمەدیان Celaledîn Mihemediyan