site loader
Song image

هۆ خەجێ گیان

By - بۆکان هەورامی

ھۆ خە‌جێ گیان وا مە‌زانە‌ کە‌ دوورم لێت
گوێ ڕادێرە‌ ئە‌وا نێرگز گۆرانی عە‌شقت بۆ دە‌ڵێت
وا مە‌زانە‌ کە‌ لێت دوورم
ئە‌من ئێستا خورپە‌ی دڵی ھە‌ڵۆی سوورم
ھۆ خە‌جە‌کە‌م خە‌جێی خە‌جان
کیژە جوانەکەی کوردستان
ھۆ خە‌جە‌کە‌م خە‌جێی خە‌جان
بووکە‌ جوانە‌کە‌ی کوردستان

با ئە‌م عە‌شقە‌ دێرینە‌مان
لە‌نێو دڵمانا ھەڵگرین
جە‌رگی ئە‌م شە‌وگارە‌ شە‌ق کە‌ین
بڕۆین ھەتا خۆر دا ئە‌گرین
ھۆ خە‌جە‌کە‌م خە‌جێی خە‌جان
کیژە جوانەکەی کوردستان
ھۆ خە‌جە‌کە‌م خە‌جێی خە‌جان
بووکە‌ جوانە‌کە‌ی کوردستان

گڕی سە‌ر لووتکە‌ی شاخانم
چرپە‌ و ڕازی عاشقانم
هە‌ناسە‌ی پێش شە‌هیدبوونم
بڵند وە‌ک پیرە‌مە‌گروونم
ھۆ خە‌جە‌کە‌م خە‌جێی خە‌جان
کیژە جوانەکەی کوردستان
ھۆ خە‌جە‌کە‌م خە‌جێی خە‌جان
بووکە‌ جوانە‌کە‌ی کوردستان

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks