site loader
Song image

هات بەناز هات بەنازەوە – حەسەن زیرەک

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

قەت لە دنیادا نەبوو بێجگە لە ناخۆشی بەشم
ئەی خودا چەن بێکەس و بەدبەخت و چەند چارەڕەشم
مدەتێگ ئاوارە بووم و سەردەمێکیش دەربەدەر
قەت نەمدی ڕووی ئاسوودەگی هەر تووشی گێرە و قەرقەشم
گۆشەی تەنهایی من هەر ئەژنۆکەمە
بۆیە وا مەحکەم گرتوومە نێو باوەشم

ڕەشم پۆشاوە سیا لە بانی
ئازیەتباری تۆم نابێ نەیزانی
هەی بەناز هەی بەناز هات بەنازەوە
جەرگی دام بە تیغی کەبابسازەوە
کەبابساز ئەنجنی خۆ بە پیوازەوە

باوانت شێوێ کەست نەمێنێ
بایەقوش لەسەر یانەت بخوێنێ
بەس کە بەدکارمان با وەرهەم هەڵێنێ

هات بەناز، بەناز هات بەنازەوە
جەرگی دام بە تیغی کەبابسازەوە
کەبابساز ئەنجنی خۆ بە پیوازەوە

کۆترە باریکەی دارە و دار دەکات
ئەڵێ ماڵیان براکەم ڕوو لە شار ئەکات
جەرگ و دڵی من وا بیمار ئەکات

ئەرێ بەناز هەی بەناز هات بەنازەوە
جەرگی دام بە تیغی کەبابسازەوە
کەبابسازە ئەیجنی خۆ بە پیوازەوە

دەستم لە بانی کەلامەڵا بێ
ئەی لە تۆ زیاتر مەگەر خودا بێ

هەی بەناز هەی بەناز هات بەنازەوە
جەرگی دام بە تیغی کەبابسازەوە
کەبابسازی ئەنجنی خۆ بە پیوازەوە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks

سڵاو

میکائیل مەهابادی Mîkaîl Mehabadî