site loader
Song image

هاتەوە یادم شەوێکی قەندیل – حەمە جەزا

By - حەمە جەزا Heme Ceza

هاتەوە یادم شەوێکی قەندیل
هێنایە گریان دڵەی مات و دیل
ئەو دەستەی لەوێ بەفراو ئەیتەزاند
داخ کراوە لێرە بە ئاگر و ژیل

بە دەم ڕێگاوە بە نوکتە بازی
پیشانمان ئەدا وەزعی ناڕازی
نەمانئەزانی، چۆن ئەبڕێ وازوو
ڕێی دووری بەرەو لوتکەی هەورازی
هاتەوە یادم شەوێکی قەندیل
هێنایە گریان دڵەی مات و دیل

سەرما و هەورازی قەندیل پیرۆز بێ
هەموو ئومێدتان هەر بە نەورۆز بێ
فەرامۆش ئەبێ ئەو کاتە هەرچی
ڕۆژێکی زستان سەخت و ئاڵۆز بێ
هاتەوە یادم شەوێکی قەندیل
هێنایە گریان دڵەی مات و دیل

قەندیل کوێستانی دڵگیری وڵات
هەر هەتاکو ئاب داڵدەتان ئەدات
ئیتر دەواری داڵدە نامێنێ
تارای زیوینی نوێ ئەکرێ خەڵات
هاتەوە یادم شەوێکی قەندیل
هێنایە گریان دڵەی مات و دیل

چەندەش ماندوو بن ئەحەسێنەوە
مادام بە ئازاد سەر ئەنێنەوە
مادام بە ویست و ئارەزووی خۆتان
دەستتان بە چەکی تۆڵەسێنەوە
هاتەوە یادم شەوێکی قەندیل
هێنایە گریان دڵەی مات و دیل
ئەو دەستەی لەوێ بەفراو ئەیتەزاند
داخ کراوە لێرە بە ئاگر و ژیل

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks