
هاتەوە خانزادە خان
هاتەوە شۆخی شیرین خانزادە خان یاخوا بەخێر بێ
هاتەوە شۆخی شیرین خانزادە خان یاخوا بەخێرێ
ئاسکی باغی مەهاباد چاوێکت لێم بێ
کۆرپەی شیرین و ئازیزت هەر لە داوان بێ
کۆچی سووری بووکێنیت دەک بەرەو باوان بێ
هاتەوە خانزادە خان شۆخی شیرین با بێتەوە یاخوا بەخێر بێ
هاتەوە شۆخی شیرین با بێتەوە خانزادە گیان یاخوا بەخێر بێ
گوڵی باغی مەهاباد چاوێکت لێم بێ
ئاسکی باغی مەهاباد دەک دڵت بۆ من بێ
دڵم تەنگە وەک غونچەی لەبت دڵم دڵ ئەخوا
دڵم تەنگە وەکوو خونچەی لەبت دڵم دڵ ئەخوا
بە بیللا خانزادە گیان وا بە بووک ئەڕوا
هاتەوە با بێتەوە شۆخی شیرین خانزادە گیان یاخوا بەخێر بێ
گوڵی باغی مەهاباد دەک دڵت بۆ من بێ
ئاسکی باغی مەهاباد چاوێکت لێم بێ
ساقی وەباڵی منت وە ئەستۆ
گەر هات و مردم هەر بە مەی بمشۆ
ساقی وەباڵی منت وە ئەستۆ
دونیایە و وەسیەت ئەکەم لە لای تۆ
گەر هات و مردم هەر بە مەی بمشۆ
تۆخوا بۆم نەکەن شیوەن و ڕۆڕۆ
ئەی لە من چیم کرد لە خۆم
هاتەوە شۆخی شیرین با بێتەوە خانزادە خان یاخوا بەخێر بێ
هاتەوە با بێتەوە شۆخی شیرین خانزادە گیان یاخوا بەخێر بێ
ئاسکی باغی مەهاباد چاوێکت لێم بێ
گوڵی باغی مەهاباد دەک دڵت بۆ من بێ
چاوی کاڵ و لێوی ئاڵ
بەژنی باریک پرچی درێژ
هەر لە یار جوانە
خودایە دەبمبوورە و خانزاد میوانە
هاتەوە شۆخی شیرین یاخوا بەخێر بێ
هاتەوە با بێتەوە شۆخی شیرین خانزادە گیان یاخوا بەخێر بێ
ئاسکی باغی مەهاباد چاوێکت لێم بێ
ئاسکی باغی مەهاباد دەک دڵت بۆ من بێ
Similar Tracks
خونچە پشکوت بە بای زریان – ناسر ڕەزازی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
وەرە حەیران ٥
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
نەسیمەکەی سەردی پاییزی
مەزهەر خالقی Mazhar Xaliqî
کوڕی بابەگوڕگوڕ
حەمە جەزا Heme Ceza
ئامۆزا گیان
سەعدون کاکەیی Sedun Kakeyî
ناڵەی جودایی
ئاوات بۆکانی Awat Bokanî
هەی نار هەی نار
تاهیر تۆفیق Tahîr Tofîq
دەمکوژی بەم دەردەوە یان چارەیی دەردم دەکەی؟
سمایل ئاغا چەوگالی Smayil Axa Çewgalî
سەفەر – لەیلا فەریقی
لەیلا فەریقی Leyla Ferîqî
بەرهەڵبێنە – محەمەد ماملێ و حەسەن زیرەک
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
هاتەوە خانزادە خان و لەو کەلە دەنگی ساز دێ
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî