site loader
Song image

هاتەوە خانزادە خان

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

هاتەوە با بێتەوە خانزادە خان یاخوا بەخێر بێ
ئاسکەکەی شاری بانە چاوێکت لێم بێ
ئاسکەکەی شاری بانە دەک دڵت بۆ من بێ

نە دەردەدارم جوانێ نە کەسم مەردەن
ڕەنگ زەرد و مل کز جوانێ تاسەی تۆم کەردەن
هاتەوە با بێتەوە خانزادە خان یاخوا بەخێر بێ
ئاسکەکەی شاری بانە چاوێکت لێم بێ
ئاسکەکەی شاری بانە دەک دڵت بۆ من بێ

شەوان تا بەیان گیانا شین و ڕۆڕۆمە
وەک تینوو بۆ ئاو ئازیز ئارەزووی تۆمە
وەک تینوو بۆ ئاو جوانێ ئارەزووی تۆمە
هاتەوە با بێتەوە خانزادە خان یاخوا بەخێر بێ
ئاسکەکەی شاری بانە چاوێکت لێم بێ
ئاسکەکەی شاری بانە دەک دڵت بۆ من بێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks