site loader
Song image

هاتەوە خانزادە خان

By - عەباس سەلاح داودە Ebas Sela Dawde

هاتەوە هاتەوە شۆخی شیرین یاخوا بەخێر بێ
بمبەخشە چاوی کاڵت چاوێکت لێم بێ
بمبەخشە چاوی کاڵت دەک دڵت بۆ من بێ

کۆرپەی شیرین و ئازیزت هەر لە داوان بێ
کۆچی سووری بووکێنیت بەرەو باوان بێ
کۆچی سووری بووکێنیت دەک بەرەو باوان بێ
هاتەوە هاتەوە شۆخی شیرین یاخوا بەخێر بێ
بمبەخشە چاوی کاڵت چاوێکت لێم بێ
بمبەخشە چاوی کاڵت دەک دڵت بۆ من بێ

لە دوای گشت شەوێ شەفەقێک هەیە
نازانم شەوی من شەفەقی کەیە

بە ناحەق لە دەستم چووی دەک دایکت کوێر بێ
چیم وت لە من دڵگیر بووی زمانم لاڵ بێ
هاتەوە هاتەوە شۆخی شیرین یاخوا بەخێر بێ
بمبەخشە چاوی کاڵت چاوێکت لێم بێ
بمبەخشە چاوی کاڵت دەک دڵت بۆ من بێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks