
هاتەوە خانزادە خان
By - گۆران ئینزیبات
هاتەوە خانزادە خان یاخوا بەخێر بێ
ئاسکەکەی کانی ئاسکان چاوێکت لێم بێ
ئاسکەکەی کانی ئاسکان تۆخوا دڵت بۆ من بێ
باڵای بەرز پشتوێنی شل کەمەر باریک هەر لە تۆ جوانە
خودایە ئاگات لێی بێ زۆر میهربانە
خوادیە بیپارێزە یارم میوانە
ئەو شووەی ناڕەزایە دەک بە میرات بێ
کۆچی سووری بووکێنیت تۆخوا بەرەو باوان بێ
هاتەوە خانزادە خان یاخوا بەخێر بێ
ئاسکەکەی کانی ئاسکان چاوێکت لێم بێ
ئاسکەکەی کانی ئاسکان تۆخوا دڵت بۆ من بێ
شێخ حەسەن بگرێ ئامان کۆرپەی لە باوەش
شێخ حەسەن بگرێ ئازیز کۆرپەی لە داوان
بە بێوەژنی ئامان بۆم بێیتۆ باوان
بە بێوەژنی لەیلا بۆم بێیتۆ باوان
هاتەوە خانزادە خان یاخوا بەخێر بێ
ئاسکەکەی کانی ئاسکان چاوێکت لێم بێ
ئاسکەکەی کانی ئاسکان تۆخوا دڵت بۆ من بێ
بە ناحەق لە دەستم چووی دەک دایکت کوێر بێ
ئەو مەمکەی زەردەبەیت تۆخوا دەبا بۆخۆم بێ
هاتەوە خانزادە خان یاخوا بەخێر بێ
ئاسکەکەی کانی ئاسکان چاوێکت لێم بێ
ئاسکەکەی کانی ئاسکان تۆخوا دڵت بۆ من بێ
گیانە لە تەنیایی شەوی ژینا ئەنێم هەنگاوی کوێرانە
نەبوو دەستێک دەرم بێنێ لەم گۆڕە وێرانە
نەبوو جوانێک نەبوو شۆخێک سەری گەرمم بنێمە سەر دڵی نەرمی*
تا هیلاکی لەشم دەرکا خەوی سەر باوەشی گەرمی*
ئەو شووەی ناڕەزایە دەک بە میرات بێ
کۆچی سووری بووکێنیت تۆخوا بەرەو باوان بێ
هاتەوە خانزادە خان یاخوا بەخێر بێ
ئاسکەکەی کانی ئاسکان چاوێکت لێم بێ
ئاسکەکەی کانی ئاسکان تۆخوا دڵت بۆ من بێ
*لێرەدا گۆرانیبێژ بە هەڵە دەڵێ ”کۆشکی گەرمی” و ”باوەشی نەرمی”.
Similar Tracks
بریندارم
هۆمەر دزەیی Homer Dizeyî
بناغە و چینی دیواری تەلاری بەرزی دڵداری – عەزیز شارۆخ
عەزیز شارۆخ Ezîz Şarox
چیت لێ کردم
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
ڕەشماڵی خێڵان
مەزهەر خالقی Mazhar Xaliqî
گوڵەکەم نەخشانم
عەباس کەمەندی Ebas Kemendî
گوڵەکەم دەڵێن ئەوا دێ
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
ماچم کە
هۆمەر دزەیی Homer Dizeyî
Sitemkar – Siyabend
چریکەی کورد
لە پێیدا
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
دیدەکەم سەلتەنە
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê