site loader
Song image

هاتەوە خانزادە خان ٢

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

کۆرپەی شیرین و ئازیزت دەک لە داوان بێ
کۆرپەی شیرین و ئازیزت با لە داوان بێ
کۆچی سووری بووکێنیت بەرەو باوان بێ
هاتەوە شۆخی شیرین خانزادە خان یاخوا بەخێر بێ
ئاسکەکەی باغی شنۆ چاوێکت لێم بێ
ئاسکەکەی شاری شنۆ دەک دڵت بۆ من بێ

چاوی کاڵ و لێوی ئاڵ
پرچی درێژ بەژنێ باریک
هەر لە تۆ جوانە
چاوی کاڵ و لێوی ئاڵ
پرچی درێژ بەژنێ باریک
هەر لە یار جوانە
خودایە تۆ بمبوورە زۆر مێهرەبانە
یا ڕەبی تۆ بمبەخشە و یار لێم میوانە
هاتەوە خانزادە گیان شۆخی شیرین یاخوا بەخێر بێ
هاتەوە شۆخی شیرین خانزادە خان یاخوا بەخێر بێ
ئاسکی شاری مەهاباد چاوێکت لێم بێ
ئاسکی باغی مەهاباد دەک دڵت بۆ من بێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks