site loader
Song image

هاتی بۆ هاتی

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

بۆ هاتی بۆ هاتی تۆ بۆ هاتی بۆ بۆ
دڵی هەتیو ئەگرێ ئەی هاوار بۆ تۆ

ئەگەر دێر هاتم توخوا بمبوورە
دڵ بریندارە جوانێ ڕێگاکەم دوورە
بۆ هاتی بۆ هاتی تۆ بۆ هاتی بۆ بۆ
دڵی هەتیو ئەگرێ ئەی هاوار بۆ تۆ

شەرت بێ لە قارت بگرم یاری نۆ
قوڕ بدەم بەسەر ئەی وەی هەر دوو دیدەی تۆ
قوڕ بدەم بەسەر جوانێ هەر دوو دیدەی تۆ
بۆ هاتی بۆ هاتی تۆ بۆ هاتی بۆ بۆ
دڵی هەتیو ئەگرێ ئەی هاوار بۆ تۆ

دەبڕۆ تا ماوی ئەمە حاڵت بۆ
بۆ مەیلت دا پێم جوانێ کێ زۆردارت بۆ
بۆ هاتی بۆ هاتی تۆ بۆ هاتی بۆ بۆ
دڵی هەتیو ئەگرێ ئەی هاوار بۆ تۆ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks