site loader
Song image

نەداری

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

هیلاکی ڕەنجێکم کە ڕەنجی من نییە
دانیشتووی خاکێکم کە خاکی من نییە
هیلاکی ڕەنجێکم کە ڕەنجی من نییە
دانیشتووی خاکێکم کە خاکی من نییە
ناسراوی ناوێکم کە ناوی من نییە
گریانی ژانێکم کە ژانی من نییە

ناسراوی ناوێکم کە ناوی من نییە
گریانی ژانێکم کە ژانی من نییە
زادەی لەزەتێکم لەزەتی من نییە، ئاخ
بە مەرگێکیش دەمرم کە مەرگی من نییە

زادەی لەزەتێکم لەزەتی من نییە، ئاخ
دانیشتووی خاکێکم کە خاکی من نییە
گریانی ژانێکم کە ژانی من نییە
هیلاکی ڕەنجێکم کە ڕەنجی من نییە
هیلاکی ڕەنجێکم کە ڕەنجی من نییە، ئاخ
دانیشتووی خاکێکم کە خاکی من نییە
بە مەرگێکیش دەمرم کە مەرگی من نییە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *