site loader
Song image

نیزام – حەسەن زیرەک

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

وەرن جەرگم هەڵبدڕن بە دەبان و کوشتەری
چەند جێژوانم لەگەڵ کرد وەڵا بەر پەنجەرە و دوودەری
لێوئاڵ ئەلعان نامناسێ و پێم دەڵێ برادەر کوێندەری!؟
ئای نیزام بۆ خۆم نیزام لێرەکانە سەربازم موبتەلای دوو چاوی بازم
ئای دڵێم بمدەیە ماچێ و سەفەریم پێم دەبێ لازم
ئای دەڵێم بمدەیە ماچێ ڕێم دوورە دەبێ لازم

وەرن جەرگم هەڵدڕن وەی دەبا گیانم ڕزگار بێ
سەر و ژێر ڕاخەری من هەر قوڕ و بەرد و دار بێ
ئەممان هەر بەو شەرتەی من گەر چاوێکم لە یار بێ
ئای نیزام بۆخۆم نیزام خۆ من نیزام نیم عەسکەرم موبتەلای ڕەش ئەسمەرم
لەسەر باڵای لێوئاڵێ من لە دونیا دەربەدەرم

وەرن جەرگم هەڵبدڕن بە دەبانێ پڕ جەوهەر
ئەوەڵ لەبۆ لێوئاڵێ خۆم دووهەم لەبۆ ڕەش ئەسمەر
لەسەر باڵای تۆیە گیان من لە دونیا بووم دەربەدەر
ئای نیزام بۆخۆم نیزام نیزامم کرد تەواوە لێوئاڵ لە من تۆراوە
کەلەکەی چەپم کون بوو لێوئاڵ بە مست لێی داوە
سەڵای گەورەم لێ ڕابوو ئەو کچە بۆچی شەمزاوە

هەموو جەرگم لەت لەتە برینداری خەنجەرم
لێوئاڵ تۆ دەرمانم کە ئۆف جوانێ وەرە ژوور سەرم
بە جووت دەستم دەستۆی کەن دەی دەڕم لەسەر سەفەرم
ئای نیزام بۆ خۆم نیزام لێرەکانە سەربازم موبتەلای دوو چاوی بازم
ئای دەڵێم بمدەیە ماچێ ڕێم دوورە دەبێ لازم
ئای دەڵێم بمدەیە ماچێ ڕێم دوورە و پێم دەبێ لازم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks

من و تۆ

نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî