
نووری ڕوخسارت – حەسەن زیرەک
نووری ڕوخسارت وەدەر خە دەردی بێ دەرمانە شەو
زوڵمەتی زولفت لەسەر رووتە، لە رۆژ میوانە شەو
دوێ شكور مەردانە، من ڕێم بردە ناو زولفی سیات
تا بزانن، ئەهلی موڵكی دڵ، قەلآی مێردانە شەو
هەر لە مەغریب تا بەیانی بێ وچان دێت و دەچێ
هەر لە دووی خورشیدی خاوەر وێڵ و سەرگەردانە شەو
قەدری شەو چا بگرە عاشق، شەمع و پەروانە دەڵێن
سۆزو گریەی شەمع، هەر شەو سووتنی پەروانە شەو
كوێر و نابینایە ئێستاكە لە داخی ڕۆژی ڕووت
بۆیە ڕەشپۆش و فەقیر و مات و بەستەزمانە شەو
عاشق و مەعشووق لە ڕۆژدا خۆ دەپارێزن لە خەڵك
گەر پەنای چاكت دەوێ، بۆ ئەو دووە بڕوانە شەو
هەستە كامیل، بەستە سستی، دەی بڕۆ لێڕاكەوە
تا وڵات بێ دەنگ و باسە، تا لە ڕۆژ میوانە شەو
نووری ڕوخسارت وەدەر خە دەردی بێ دەرمانە شەو
زوڵمەتی زولفت لەسەر رووتە، لە رۆژ میوانە شەو
Nûrî ruxsarit weder xe derdî bê dermane şew
Zulmetî zulfit leser rûte, le roj mîwane şew
Dwê şikur merdane, min rêm birde naw zulfî siyat
Ta bizanin, ehlî mulkî dil, qelay mêrdane şew
Her le mexrîb ta beyanî bê wiçan dêt û deçê
Her le dûy xurşîdî xawer wêl û sergerdane şew
Qedirî şew ça bigre aşiq, şem û perwane delên
Sozu giryey şem, her şew sûtinî perwane şew
Kwêr û nabînaye êstake le daxî rojî rût
Boye reşpoş û feqîr û mat û bestezimane şew
aşq û meşûq le rojda xo deparêzn le xelk
Ger penay çakit dewê, bo ew duwe birwane şew
Heste Kamîl, beste sistî, dey biro lêrakewe
Ta wilat bê deng û base, ta le roj mîwane şew
Nûrî ruxsarit weder xe derdî bê dermane şew
Zulmetî zulfit leser rûte, le roj mîwane şew
Similar Tracks
هەی نار هەی نار
تاهیر تۆفیق Tahîr Tofîq
شاری شنۆ (ئەمان ئەمان یاری نازدار)
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
ئاخ لە بیکەسی – شەهاب جەزایری
شەھاب جەزایری
ئاخ لەیل و داخ لەیل
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
ئەسمەر یارم
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
حەبیبا دڵ گەلێ بیمارە بێ تۆ
عەدنان کەریم Ednan Kerîm
بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم ٢
عەلی زەندی Elî Zendî
یار وەرەوە
سەلاح داوود
چەن جارم وت – عەلی مەردان
عەلی مەردان Elî Merdan
Yarê – Cemîl Murad
چریکەی کورد
بۆ کچێکی کاڵ
سابیر کوردستانی Sabîr Kurdistanî