site loader
Song image

نوورانی – حەسەن زیرەک

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

له‌و ده‌مه‌ی ڕۆژ ده‌گاته‌ ئێواره‌
بڕوانه‌ باغی زه‌مبیل جوان دیاره‌
له‌و ده‌مه‌ی ڕۆژ ده‌گاته‌ ئێواره‌
بڕوانه‌ شاخی زه‌مبیل جوان دیاره‌
نوورانیم هێنده‌ ناسکه‌ و نازداره‌
موڕشیدم هێنده‌ ناسکه‌ و نازداره‌
له‌نێو باغی گوڵاندا جوان دیاره‌

له‌و ده‌مه‌ی ڕۆژ ده‌گاته‌ ڕۆژئاوا
بڕوانه‌ باغی زه‌مبیل خه‌مڵاوه‌
له‌و ده‌مه‌ی ڕۆژ ده‌گاته‌ ڕۆژئاوا
چه‌نده‌ خانه‌قای منه‌ و ڕازاوه‌
کانیه‌ دۆڵ ئاوی سارده‌ و شیرینه‌
چوونکه نوورانی گیان ده‌ستی لێ داوه‌

ئامان ئامان یا ئه‌ڵڵا مه‌ده‌د یار
ئامان ئامان قوربان
باره‌گا و خانه‌قا و کۆڕی زیکر و ده‌نگی ده‌ف
ئامان ئامان قوربان تاجی سه‌رم یا ڕه‌ب
باره‌گا و ته‌کیه‌ و خانه‌قا و کۆڕی زیکر و ده‌نگی ده‌ف
ئامان ئامان یا له‌یل یا له‌یل یا له‌یله‌که‌م یاره‌ بێ مه‌یله‌که‌م
ئۆف ئۆف ئۆف ئۆف ئیلاهی هه‌ر تۆم په‌ناهی

ئامان ئامان قوربان
باره‌گا و ته‌کیه‌ و خانه‌قا و کۆڕی زیکر و ده‌نگی ده‌ف
جه‌زبی کردم نوورانی گیان شام نوورانی بێ که‌مه‌ند

یا لەیلی لەیلی یا لەیلی یا لەیل یارە بێ مەیل
نوورانی گیان سوێندت دەدەم تو محەمەدەلمستەفا تو عەلی شاهی نەجەف
ئامان ئامان یا نوورانی گیان سەیدی نوورانی سوێندت دەدەم تو محەمەدەلمستەفا تو عەلی شاهی نەجەف
بێکەسم هەر خۆم غەریب ڕووی خۆتم لێ وەرنەگێری مورشیدم نەمکەی خەراب ئامان ئامان هەی ئامان یا اللە

زەمزەمەی بولبولی بەهارانی وردە بارانەی ژێر دەوارانی
لە شەوی بەزمی خانەقای زەمبیل هاوار دەکەن یاڵڵا و یا گەیلانی
Lew demey roj degate êware
Birwane baxî Zembîl ciwan diyare
Lew demey roj degate êware
Birwane şaxî Zembîl ciwan dyare
Nûranîm hênde naske û nazdare
Murşîdim hênde naske û nazdare
Lenêw baxî gulanda ciwan dyare
Lew demey roj degate rojawa
Birwane baxî Zembîl xemlawe
Lew demey roj degate rojawa
Çende xaneqay mine û razawe
Kanye dol awî sarde û şîrîne
Çûnke nûranî giyan destî lê dawe
Aman aman ya ela meded yar
Aman aman qurban
Barega û xaneqa û korî zîkr û dengî def
Aman aman qurban tacî serm ya reb
Barega û tekye û xaneqa û korî zîkir û dengî def
Aman aman ya leyl ya leyl ya Leylekem yare bê meylekem
Of of of of îlahî her tom penahî
Aman aman qurban
Barega û tekye û xaneqa û korî zîkir û dengî def
Cezbî kirdim nûranî giyan şam nûranî bê kemend
Ya Leylî leylî ya leylî ya leyl yare bê meyl
Nûranî giyan swêndit dedem tu Mihemedelmistefa tu Elî şahî Necef
Aman aman ya nûranî giyan seydî nûranî swêndit dedem tu Mihemedelmistefa tu Elî şahî Necef
Bêkesim her xom xerîb rûy xotim lê wernegêrî murşîdim nemkey xerab aman aman hey aman ya ala
Zemzemey bulbulî beharanî wirde baraney jêr dewaranî
Le şewî bezmî xaneqay Zembîl hawar deken yala û ya Geylanî

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks