
ناوێرم بانگت کەم
By - یەدی شاکری
ناوێرم بانگت که‌م، شوێن ده‌نگم هه‌ڵده‌گرن
ناوت لێم زه‌وت ئه‌که‌ن هاوارم سه‌ر ده‌بڕن
بۆنی ده‌م ده‌که‌ن و بۆ نێو دڵ ده‌ڕوانن
ئه‌وین و ئازادی هه‌ر دووکیان تاوانن
ئاواتم گشت مردن، له نێو ئه‌م ته‌لبه‌نده
من ماوم و دڵێکی زامدار و گازنده
دوا گه‌ڵای زه‌ردی به‌ر هه‌ناسه‌ی زریانم
به‌هارم نه‌دیوه گیان، من خه‌ڵکی زستانم
به‌ڵام هه‌ر ده‌ڕووخێ قه‌ڵاچه‌ی بێدادی
ئه‌خه‌مڵێ وه‌رزی ژین، به تیشکی ئازادی
داخه‌که‌م ئه‌و ڕۆژه به چاو خۆم نابینم
وه‌ک خۆری زه‌رده‌په‌ڕ لاواز و بێ تینم
به کامی دڵی خۆم ساتێکم ڕانه‌برد
له باخی ژیاندا خونچه‌یکم بۆن نه‌کرد
لە باخی ژیاندا خونچەیکم بۆن نەکرد
ناوێرم بانگت که‌م، شوێن ده‌نگم هه‌ڵده‌گرن
ناوت لێم زه‌وت ئه‌که‌ن هاوارم سه‌ر ده‌بڕن
Nawêrim bangit kem, şwên dengim heldegrin
Nawit lêm zewt eken hawarim ser debrin
Bonî dem deken û bo nêw dil derwanin
Ewîn û azadî her dûkyan tawanin
Awatim gişt mirdin, le nêw em telbende
Min mawim û dilêkî zamdar û gazinde
Dwa gelay zerdî ber henasey ziryanim
Beharim nedîwe giyan, min xelkî zistanim
Belam her derûxê qelaçey bêdadî
Exemlê werzî jîn, be tîşkî azadî
Daxekem ew roje be çaw xom nabînim
Wek xorî zerdeper lawaz û bê tînim
Be kamî dilî xom satêkim ranebird
Le baxî jiyanda xunçeykim bon nekird
Le baxî jyanda xunçeykim bon nekird
Nawêrim bangit kem, şwên dengim heldegrin
Nawit lêm zewt eken hawarim ser debrin
Similar Tracks
بە هەوران پاییزە
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
بێرەو ئەی بێوەفا
یەدوڵا محەمەدی
بەرهەڵبێنە ٢
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
زامی دڵ – محەمەد ماملێ
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
ئەی بەژن ڕێک – سەنا بەرزنجی
سەنا بەرزەنجی Sena Berzencî
کوردستان خاکت – ناسر ڕەزازی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
خانمۆڵێ
مەزهەر خالقی Mazhar Xaliqî
من دەڵێم
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
بە لەرزانە – حەسەن زیرەک
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
هاتەوە یادم شەوێکی قەندیل – حەمە جەزا
حەمە جەزا Heme Ceza
هەرمێ
حەمە جەزا Heme Ceza
بۆ دواجارە بەجێت دێڵم
لەیلا فەریقی Leyla Ferîqî