site loader
Song image

نامەی ژاکاو – هانی

By - هانی موجتەهیدی ‌Hanî Muctehîdî

ئەی ئاوازی ساتی هۆنینەوەی هەڵبەست
بەستە و سازی ئەو شەوانەی ئەژیم سەرمەست
چیت زانیوە، وا بە جارێ لەخۆباییت؟
بۆ، وەک جاران ئاشنا نییە نامەی دواییت؟

بۆ تیا نەبوو ئەندێشەی بیرێکی ورد
بۆنێکی خۆش یا نەخشێکی جوانی دەستکرد؟
من بۆ ناخی وشەکانت بە قووڵی چووم
هیچ هەستێک و مووچڕکێکیان پێ نەبەخشیم

خۆشەویستم!
من ئەمەوێ وشەکانت
ببزوێنێ چرۆی هەستم
دڵی مەستم
من ئەمەوێ وشەکانت یەکجار تەڕ بێ
وەک دڵی من تەزوو تەڕ بێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks