site loader
Song image

نامدوێنی بۆچی نامدوێنی – حەسەن زیرەک

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

گوڵەندام ئەی تەنافی گەردنم زولفی پەرێشانت
عیلاجێک چارەیێ ڕوحمێک ئامان دەستم بە دامانت

ئازیزەکەم غەریبی تۆم نەخۆشی تۆم بە گۆشەی چاوی بیمارت
ئەسیری تۆم شەهیدی تۆم بە نووکی تیری موژگانت

ئەسمەر بۆچی تۆراوی پێم بڵی بۆچی ڕەنجاوی
وەک گوڵاڵەی سوورەی بەهار لە دەشت و کێو غەمڵاوی
نامدوێنی بۆچی نامدوێنی بۆ لێم زیز بووی نامدوێنی
نامدوێنی بۆچیم نادوێنی ئۆف بۆ لێم زیز بووی نامدوێنی
ئەگەر بێ و بمدوێنی نەمڕەنجێنی نەمشەمزێنی
سەر دەدەم لە مزگێنی وەڵڵا ڕۆح دەدەم لە مزگێنی

ئەسمەر بەینەڵا جوانی
سەرتۆپی کوردستانی
لەبەردڵی دۆستانی
بیللا دەڵێی خەرمانی جوانێ
بڵێ ئەوجار ئارامی دڵانی
نامدوێنی بۆچیم نادوێنی بۆ لێم زیز بووی نامدوێنی
ئەگەر بێ و بمدوێنی نەمڕەنجێنی نەمشەمزێنی
سەر دەدەم لە مزگێنی وەڵڵا ڕۆح دەدەم لە مزگێنی

ئەسمەر لە کوێ میوانی
ژنی گولەی مێردانی
بە ملوێنێ هەرزانی
ئیجارەم کرد لە خانی
مامزی دەشتی بۆکانی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

Comments (3)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks