site loader
Song image

ناسکۆڵە گیان مەگری و هەی بێنن بێنن – ئەسعەد قەرەداغی

By - ئەسعەد قەرەداغی

ناسکۆڵە گیان مەگری بەرخۆلە گیان مەگری
دە وەرە سەر قەبرم بە دڵ و بە گیان بگری

قەڵای مەریوان پاڵم دا پێوە
قەڵاکەم ڕووخا پاڵ بدەم بە کوێوە
ناسکۆڵە گیان مەگری بەرخۆلە گیان مەگری
دە وەرە سەر قەبرم بە دڵ و بە گیان بگری

باخی میر خۆشە شنەی مۆردانە
کێ دڵی بردووم ئەو کیژە جوانە
ناسکۆڵە گیان مەگری بەرخۆلە گیان مەگری
دە وەرە سەر قەبرم بە دڵ و بە گیان بگری

هەی بێنن بێنن کەژاوە بێنن
ئەو کچە منداڵە دڵی مەشکێنن

ئەرێ دەڵێن لە بانە گیانە شەدە هەرزانە
ئەرێ شەدە قابیلی باڵابەرزانە
هەی بێنن بێنن کەژاوە بێنن
ئەو کچە منداڵە دڵی مەشکێنن

ئەرێ دەڵێم لەو بانە گیانە خوەم خەمە خوارێ
ئەرێ خوەم خەمە باوەش گێلگێلە لارێ
هەی بێنن بێنن کەژاوە بێنن
ئەو کچە منداڵە دڵی مەشکێنن

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Similar Tracks