site loader
Song image

نازەنینم بۆچی گۆڕای

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

خزم و قه‌ومم به‌ جێهێشت ئه‌ی هاوار، له‌ ده‌شتی شار وێرانی
وه‌ دوای یارێ ده‌که‌وم نازەنین نا‌کێشم په‌شیمانی
مردن چاتره‌ له‌و حاڵه‌، نابێته‌ زینده‌گانی
نازه‌نین نازه‌نینم، بۆچی گۆڕای گیان و ڕۆحی شیرینم

وه‌ک مه‌جنوون که‌وتمه‌ کێوان، ئه‌ی هاوار خۆزگە یارم ده‌گه‌ڵ با
ئه‌و ئاوره‌ی ده‌ منیش به‌ر بوو، یا ڕەببی به‌ڵکوو ده‌ تۆش به‌ر ببا
چاوی ڕاسته‌م له‌یلایه‌ ڕۆحی شیرنم ئینتیها
نازه‌نین نازه‌نینم، بۆچی گۆڕای گیان و ڕۆحی شیرینم

ئای ئاخ مه‌لان ئه‌وا مه‌له‌نج ئه‌ده‌ن له‌ ده‌ورم
مه‌گه‌ر قه‌له‌کان که‌سم های، هه‌ڵکه‌نن قه‌برم ئای نازداره‌ی گیان
خۆزگه‌م های های، به‌ مه‌لان هه‌ر شه‌و له‌ ده‌ورێ
نه‌ک وه‌ک دڵی من که‌سم های، کۆست که‌وته‌ی یارێ نازداره‌ی گیان

ده‌ڵێی سوێندێکت بۆ بخۆم ئه‌ی هاوار، سوێند به‌ مزگه‌وتی واوان
ئه‌گه‌ر ببمه‌ زه‌لیلێک نازه‌نین، کوێر بم له‌ هه‌ر دوو چاوان
شه‌رت بێ ده‌ست به‌ردارت نیم، شه‌رته‌ به‌ شه‌رتی پیاوان
نازه‌نین نازه‌نینم، بۆچی گۆڕای گیان و ڕۆحی شیرینم

به‌و سوێنده‌ و به‌و ئایه‌ته‌ ئه‌ی هاوار، جوانه‌ ئه‌و خاڵ و خه‌ته‌
موڵکی سابڵاغی پێ بده‌ی جوانێ گیان، هێشتا نیوه‌ قیمه‌ته‌
خودا بۆ خۆی ده‌یزانێ بۆ ویم جه‌رگ له‌ت له‌ته‌
نازه‌نین نازه‌نینم، بۆچی گۆڕای گیان و ڕۆحی شیرینم
Xzim û qewmim be cêhêşt ey hawar, le deştî şar wêranî
We dway yarê dekewim nazenîn nakêşim peşîmanî
Mirdin çatire lew hale, nabête zîndeganî
Nazenîn nazenînim, boçî goray giyan û rohî şîrînim

Wek Mecnûn kewtme kêwan, ey hawar xozge yarim degel ba
Ew awrey de minîş ber bû, ya rebî belkû de toş ber biba
Çawî rastem Leylaye rohî şîrînim întîha
Nazenîn nazenînim, boçî goray giyan û rohî şîrînim

Ay ax melan ewa melenc eden le dewrim
Meger qelekan kesim hay, helkenin qebrim ay nazdarey giyan
Xozgem hay hay, be melan her şew le dewrê
Nek wek dilî min kesim hay, kost kewtey yarê nazdarey giyan

Delêy swêndêkit bo bxom ey hawar, swênd be mizgewtî wawan
Eger bibme zelîlêk nazenîn, kwêr bim le her dû çawan
Şert bê dest berdarit nîm, şerte be şertî piyawan
Nazenîn nazenînim, boçî goray giyan û rohî şîrînim

Bew swênde û bew ayete ey hawar, ciwane ew xal û xete
Mulkî Sablaxî pê bidey ciwanê giyan, hêşta nîwe qîmete
Xuda bo xoy deyzanê bo wîm cerig let lete
Nazenîn nazenînim, boçî goray giyan û rohî şîrînim

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks