
نازدار و نازدار
ئاخ نازدار و نازدارە، نازدارە نەیکەی
ئەو بەینەی بەستمان نازدار بەتاڵی نەکەی
نازدار و نازدارە نازدارەی خۆمی
نازدار و نازدارە نازدارەی خۆمی
هەڵاڵەی چیمەن کەنێرەی چۆمی
هەڵاڵەی چیمەن نازدار کەنێرەی چۆمی
مەقامی یەکەم:
دان و داوە ئاوەدانی چۆلپەرستیم خۆشترە
خێڵی جندۆکەی لە فێڵی دۆستی قەستی خۆشترە
من لە یارانی زەمانە هەر نەیاریم هاتە ڕێ
هاودڵیم بۆ ساغ نەبۆوە دڵشکستیم خۆشترە
ئەوپەرەستی و ئەونەویستی هەردەمێکی ڕووگەیەک
خۆم لەبەر چی پێ دزێو بێ؟ خۆپەرەستیم خۆشترە
چوون گوناهی تێگەیشتن بوو تەواوی زندەگیم
کردەوەی گێژ و خولان و ئەرێ شێت و مەستیم خۆشترە
مەقامی دووهەم:
ئەو چاوانەی وا خوماری نازن
بە ئیما ئیمانم دەخوازن ئەی دەخوازن
زوهرەی یەغما کرد موشتەری کێشا
خرینگەی خڕخاڵ، جرینگەی بازن
دەستی هێنادەر پێی لە سەما دا
چاومەستی چاوبەستن یا سیحرسازن (سیحربازن)
گیان گیان و گیان گیان گیان ئازیزەکەم
نیوەشەو ڕابرد ئامان ئینتیزار دەکەم
نیوەشەو ڕابرد ئامان ئینتیزار دەکەم
پرسیم لە سیروان ئەتۆ بۆ لێڵی
بەهار و پاییز ئامان جێ بارگە و خێڵی
با بچینە سەر وەیس وەیسی خۆمانە
پرسیاری لێ بکەین ئامان خەتای کاممانە
هۆنراوەی مەقامی یەکەم: محەمەد نووری
هۆنراوەی مەقامی دووهەم: وەفایی
هۆنراوەی گۆرانییەکان: فۆلکلۆر
Similar Tracks
شەپۆل – عەبدوڵڵا پەشێو
عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
girê sîra – NEJDET DILŞO
چریکەی کورد
Hayê lê Hayê
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
Lo Lo Pismamo
سلبوس و تاری
پێم بڵێ پێت ئەڵێم – شەماڵ سائیب
شەماڵ سائیب Şemal Saîb
گریانی نیوەشەو – نەجمەدین غوڵامی
نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî
Hevalê bar giran im – ŞIVAN PERWER
شوان پەروەر Şivan Perwer
لە ملان و لە ملانم کە
شوان پەروەر Şivan Perwer
بە زولف و ڕوخسار
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
هاتەوە خانزادە خان ٣
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
مامە کوڕنوو ٢
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
لەیلم لەیل
چۆپی فەتاح Çopî Fetah