site loader
Song image

نازانم چۆن خۆشم ویستی (لاڤە واحید)

By - چریکەی کورد

نازانم چۆن خۆشم ویستی تا ئەوپەڕی خۆشەویستی
خولیای عەشقت هەموو شەوێ فرمێسکی تازەی لێم ئەوێ

تۆ هەوێنی شێعری تازەی شەوانی پڕ ئەندێشەمی
تۆ برینی بە ئازاری ڕۆژانی پڕ لە کێشەمی
نازانم چۆن خۆشم ویستی تا ئەوپەڕی خۆشەویستی
خولیای عەشقت هەموو شەوێ فرمێسکی تازەی لێم ئەوێ

لە هەرکوێ بم خۆشم ئەوێی لە هەرکوێ بی بیرت ئەکەم
ئەو جێگایەی تۆی لێ نەبی بۆنی غەریبی لێ ئەکەم
نازانم چۆن خۆشم ویستی تا ئەوپەڕی خۆشەویستی
خولیای عەشقت هەموو شەوێ فرمێسکی تازەی لێم ئەوێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks