
ناتوانم
وتم ڕەنگە تەمەن بڕوا
ئەم عەشقەی تۆم لەبیر بچێ
وتم ڕەنگە زۆر دوور بی لێم
مێژووی عیشقمان بەسەر بچێ
لەو ئازارەی لە ناخم دا دێت و دەچێ
درۆ ناکەم بە چاوانت ئەگەر بڵێم
بە مردن تۆم لە یاد و تۆم لە بیر ئەچێ
ناتوانم، من ناتوانم
دوورت کەم لە ژیانم
ناتوانم، من ناتوانم
تۆ ون کەم لە چاوانم
نە تۆ دڵت ئارام ئەگرێ،
نە منیش تۆم لە بیر ئەچێ
بەرگەی دووری تۆ ناگرم،
با ژیانمان لەدەست نەچێ
ئیتر چۆن تۆ لە بیر بکەم بە یەکجاری؟
چۆن لە بیر کەم ساڵانێکی پڕ یادگاری؟
نە هەناسەم، نە دڵی من، ئاوا نابێ
نە من بێ تۆ، نە تۆش بێ من، ژیان نابێ
ناتوانم، من ناتوانم
دوورت کەم لە ژیانم
ناتوانم، من ناتوانم
تۆ ون کەم لە چاوانم
Witim renge temen birwa
em eşqey tom lebîr biçê
Witim renge zor dûr bî lêm
Mêjûy îşqman beser biçê
Lew azarey le naxim da dêt û deçê
Diro nakem be çawanit eger bilêm
Be mirdin tom le yad û tom le bîr eçê
Natwanim, min natwanim
Dûrit kem le jiyanim
Natwanim, min natwanim
To win kem le çawanim
Ne to dilit aram egrê,
Ne minîş tom le bîr eçê
Bergey dûrî to nagirim,
Ba jiyanman ledest neçê
Îtir çon to le bîr bikem be yekcarî?
Çon le bîr kem salanêkî pir yadigarî?
Ne henasem, ne dilî min, awa nabê
Ne min bê to, ne toş bê min, jiyan nabê
Natwanim, min natwanim
Dûrit kem le jiyanim
Natwanim, min natwanim
To win kem le çawanim
Similar Tracks
تۆ بەڵێنم پێ بدە
مەحمود محەمەد
بادەی کامرانی
حشمەت لوڕنژاد Hişmet Lurnijad
Hey Heval
شەهریبان Şehrîbana Kurdî
لانک لانک لانکۆڵێ ٢
نووری گەرمیانی Nûrî Germiyanî
بازی بێریان
محەمەد ناهید
وا بەهارە
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
داگەڕان – عەدنان کەریم
عەدنان کەریم Ednan Kerîm
مامە کوڕنوو
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
هاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ
شنۆ ئەحمەدی
مریەمێ سابڵاغی
مەزهەر خالقی Mazhar Xaliqî
بلوێری شوان
لەیلا فەریقی Leyla Ferîqî
یادم کە ٤
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê