site loader
Song image

مەقامی چیا

By - عادڵ نادری

وە سەر کەلێ چیایێدا سەر کەتم
چیا هاوار دکر دگریا
چیا گازی دکر دگەڕیا
وە من نازانم چ کاتێک یانە شەوە یا ڕۆژە تەمەلوولانە
ئاهەنگی چیا ڕووی لە نەمانە
سەوزایی لەسەر چیا نەمانە
ڕەشایی لە جێی هەموو ڕەنگانە
ڕەشی ڕەشایی هەوای ژیانە
گیانلەبەر هەمووی لە هەوڵی گیانە
ڕێی هاوار نییە و قات و قڕانە

چیا گشتییە موڵکی هەمووانە
بێ چیا ژیان ڕووی لە نەمانە
با چیاکانمان ئاهەنگی ژین بن
بۆ ئەوینداران لانکی ئەوین بن
سەوزە ئەو کەسەی بۆ ئەوین ژیا
بە عەشقی ژیان لە داوێن چیا
دارێکی چاند و گوڵێکی نیا

سەوزە ئەو کەسەی بۆ ئەوین ژیا
بە عەشقی ژیان لە داوێن چیا
دارێکی چاند و گوڵێکی نیا
بەندێکی شکان و کەوێکی بەردا
کۆترێکی بەردا

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks