
مەتەرێزی شەرەف – حەمە جەزا
By - حەمە جەزا Heme Ceza
لێرەش لە نێو ئەو لێڕ و شاخ و بەردە
لێرەش لەگەڵ ئەو هەموو داخ و دەردە
لێرەش لە نێو شۆڕشی خوێناویدا
لێرەش لەسەر کەوتن و تەنگاویدا
لێرەش لە نێو زەبر و زەنگی زاڵمدا
لێرەش لە نێو ساچمە و دووکەڵی ناپاڵمدا
خۆشەویستم لە بیرم ناچی تاوێ
دەمفڕێنێ باڵی خەیاڵم تاوێ
لێرەش لە نێو شۆڕشی خوێناویدا
لێرەش لەسەر کەوتن و تەنگاویدا
لێرەش لە نێو شەپۆلی خوێن و کەفدا
لێرەش لە نێو مەتەرێزی شەرەفدا
هەچەند دوورم بەڵام خۆش بێ خەیاڵم
ئاوارە نیم وادەزانم لە ماڵم
لێرەش لە نێو گڕ و ئاگر و ئاسندا
لە بەرانبەر تانک و تۆپی دوژمندا
لێرەش لە نێو دەریای ڕقی بێبەستێن
لێرەش لە نێو کوڕانی تۆڵەئەستێن
لێرەش لە نێو شەپۆلی خوێن و کەفدا
لێرەش لە نێو مەتەرێزی شەرەفدا
هەچەند دوورم بەڵام خۆش بێ خەیاڵم
ئاوارە نیم وادەزانم لە ماڵم
هەر بینا دیت ڕمی کۆشکی زۆرداری
گەیشتینە لوتکەی چیای ڕزگاری
نەترەی نەما دوژمن لەبەر پێشمەرگە
لە گشت لاوە هەڵات و نەیگرت بەرگە
گەڕانەوە ئاوارە بۆ جێی ژوانان
گرانەوە لە خەنە پەنجەی جوانان
جا ئەو کاتە بە هەتوانی ئازادی
ساڕێژ دەبێ برینی نامورادی
جا ئەو کاتە بە هەتوانی ئازادی
ساڕێژ ئەبێ برینی نامرادی
جا ئەو کاتە بە هەتوانی ئازادی
ساڕێژ دەبێ برینی نامورادی
Similar Tracks
خەیاڵم وایە خەڵقە من
باست حەمەغەریب Basit Hemexerîb
مناڵەکان – عەبدوڵڵا پەشێو
عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
مریەمێ سابڵاغی
مەزهەر خالقی Mazhar Xaliqî
Zindanên îranê – Dîyar Dêrsim
دیار دێرسم Dîyar Dêrsim
حەبیبم وەی حەبیەخان – ناسر ڕەزازی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
بەهاران خۆشە زمزیران – حەسەن زیرەک
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
دووبەرەکی – قادر ئەلیاسی
قادر ئەلیاسی Qadir Elyasî
Cîranê Teme
خێرۆ عەباس Xêro Ebas
لێم زیزە لێم تۆراوە (یاری نێو دەبستانم)
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
شەمی شەوان
دانا عەبدولجەبار