
موو ناپسێنم (جوانێ گیان) ٥
By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
ئەمن دەمگوت لە دنیا تا بمێنم
لەبەر کەس ئەستەمە سەر دانوێنم
کەچی ئێستێ لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
جوانێ گیان بۆ وات لێ کردم
بە قسەی خەڵکیت لەگەڵ کردم
یاخودا بەدکار بی بە پردم
دوو قسەی باشت بۆ نەکردم
ژیانم پر لە ڕەنج و نامرادی
بە هەڵکەوتیش نەهاتم تووشی شادی
دڵم هێند تەنگە هەر جێی تۆ دەبێ و بەس
ئەتۆش مەحکوومی حەپسی ئینفرادی
جوانێ گیان بۆ وات لێ کردم
بە قسەی خەڵکیت لەگەڵ کردم
یاخودا بەدکار بی بە پردم
چ قسەی چاکت بۆ نەکردم
تا بە کەی وەک نەی بناڵم یارەکەی بێمروەتم
تۆ خەریکی عەیش و نۆش و من دوچاری زیللەتم
ناحەقیت کرد و شکاندت ئەو دڵەی کوژراوی خۆت
سەیلی موژگانت بە خوێنە خوێنی جەرگی لەت لەتم
قەرار بوو بێی لەگەڵ خۆت شادی بێنی
نەهاتی، گەرچی پێت دابووم بەڵێنی
لە نێو کوردا نەبوو پەیمان شکاندن
لە کوێ فێر بووی گوڵم پەیمان شکێنی؟
جوانێ گیان بۆ وات لێ کردم
بە قسەی خەڵکیت لەگەڵ کردم
یاخودا بەدکار بی بە پردم
چ قسەی چاکت بۆ نەکردم
ئەگەرچی ڕۆیی قەت ناچی لە یادم
دەکەم یادت، بەیادی تۆوە شادم
کە بارگەت بۆ هەوار تێک نا گوڵی من
شکا ئەستووندەکی تاوڵی مرادم
جوانێ گیان بۆ وات لێ کردم
بە قسەی خەڵکیت لەگەڵ کردم
یاخودا بەدکار بی بە پردم
چ قسەی باشت بۆ نەکردم
Similar Tracks
بەرهەڵبێنە
خەلیل سدیقی
دوو سەر لەسەر سەرینێ – حەسەن زیرەک
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
کیژان دەچنە مێرگوڵان
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
دوێنێ شەو بینیم لە خەوێ
ئاشتی عەزیز
کاروانە هەی کاروانە – ناسر ڕەزازی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
خوەزەو بزانی چەنێ دڵگیرم
سیروس ئیمامی Sîrus Îmamî
هاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ ٢
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
سەبری ٣
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
گەرد و گەردانە
حەسەن گەرمیانی
لانک لانک لانکۆڵێ ٢
نووری گەرمیانی Nûrî Germiyanî
نازانم لە کێ پرسم – حەسەن زیرەک
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek