
من ڕێبازم – پدرام شەهلایی
By - چریکەی کورد
من ئاڵاکەی شۆڕشی بە خوێن شەڵاڵی نووری پاشام
من پێنووسە ڕازاوەکەی جەلادەتم
من ئاواتە خنکاوەکەی بەدرخانم
ورەی بەرزی سەربەخۆییم
کۆمارەکەی ئاراراتم
دەبێ بگەم بە ئاواتم
دیاربەکرم، قەت نامرم
من شێخ سەعیدی پیرانم
من باڵوێزی شێخی شەهید
من داستانی زیندووی هەڵۆم
سلێمانیم، هەڵۆی بەردەقارەمانم
خەونی ژنراڵەکەی بارزان بۆتە خەون و خولیا و پیشەم
چەکی ئێستا ساردۆنەبووی هەواڵ ئەگید
ورەی بەرزی مامەڕیشەم
من دێرسم و دیاربەکر و قەڵای وانم
من قامیشلوو و مەهاباد و مەریوانم
کەرکووک دڵمه و سلێمانی و هەولێر چاوم
کرماشان و سنە و سەقز، تین و تاوم
بەڵگە و تاپۆی هەمەدان و ورمێ و ئیلام
خانەقین و موسڵ و کفری
قوروە و نەغەدە وا لەلام
دەستێکم ئاڵا جوانەکەی کۆمارە ساواکەی قازی
دەستێکیشم تفەنگەکەی کاک فوادە بە شانازی
من هەتوانی برینەکانی قاسملووم
من لاپەڕەی سەرتابەپا سووری مێژووم
من ڕێبازم، من ڕێبازی شەهیدانم
کوردم خەڵکی کوردستانم
زەماوەندم لە قەندیلە، شاییم لە دەشتی شاروێران
لە کۆبانی پەنجەی بووکی نیشتمانم ڕەنگین ئەکەم
گەڕی هەڵپەڕکێ لە سنە و بانە و بۆکان
لەسەر شاهۆ لە داڵاهۆ وچان ئەدەم
دمدم ئەڕازێنمەوە
بووک لە شەنگال ئەگوێزمەوە
گۆڤەندێکی وا ساز ئەکەم
سەرچۆپی لە هەڵەبجە بێ و دوو دەستماڵە لە سەردەشت و گاوانی لە زاخۆ و دهۆک بگێڕمەوە
بەژنی هەموو شەهیدانم
بە ئاڵای بەرزی ڕزگاری، یەک یەک ئەیانڕازێنمەوە
من ڕێبازم
من ڕێبازم
Similar Tracks
Harûnê Min – Hozan Brader
هۆزان برادەر Hozan Brader
شیرین گیان (شیرین گشکەسم)
تانیا ئاسۆ Tanya Aso
گا دەگریم گا دەسووتێم
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم
میدیا حسێن Mîdya Hisên
یادم کەرەوە ٢
ناتالیا Natalya
دیدەکەم سەلتەنە
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
سەبری
عەدنان کەریم Ednan Kerîm
گرتمت بەستمت
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
کرماشان کرماشان
سەید جەلالەدین محەمەدیان Celaledîn Mihemediyan
مەیلەنگێنە
دینا Dîna