site loader
Song image

من و دڵ

By - کەویار ھادی Kewyar Hadî

ڕۆژێ من و دڵ بولبولی دڵ شادی چەمەن بووین
هاوڕازی گوڵی گوڵشەن و نەسرین و سەمەن بووین
ئاسکی لە خەم ئازادی دەر و دەشت و دەمەن بووین
فارغ لە جەفای ڕاوچی و لە داو و کەمەند بووین
ئێستا کە بەبێ ڕەونەق و ژاکاوە دڵی من
ئێستا کە بەبێ ڕەونەق و ژاکاوە دڵی من
لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من
هەرچەند دەگەڕێم بێ سەر و شوێن ماوە دڵی من

کوا جیلوەیی گوڵ کوانێ سەفا و ڕەونەقی گوڵزار
کوا دیمەنی پڕ نەخش و نیگاری کەژ و کۆسار
کوا مەستی و کوا بادە و کوا شادییەکەی پار
کوا نەرگسی شەهلا و دوو چاوی ڕەشی دڵدار
کەی شەوق و سەفا و شادییەکەی ماوە دڵی من
کەی شەوق و سەفا و شادییەکەی ماوە دڵی من
لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من
هەرچەند دەگەڕێم بێ سەر و شوێن ماوە دڵی من

Rojê min û dil bulbulî dil şadî çemen bûyn
Hawrazî gulî gulşen û nesrîn û semen bûyn
Askî le xem azadî der û deşt û demen bûyn
Farix le cefay rawçî û le daw û kemend bûyn

Êsta ke bebê rewneq û jakawe dilî min
Êsta ke bebê rewneq û jakawe dilî min
Lew rojewe royiştuwe torawe dilî min
Herçend degerêm bê ser û şwên mawe dilî min

Kwa cîlweyî gul kwanê sefa û rewneqî gulzar
Kwa dîmenî pir nexiş û nîgarî kej û kosar
Kwa mestî û kwa bade û kwa şadîyekey par
Kwa nergisî şehla û dû çawî reşî dildar
Key şewq û sefa û şadîyekey mawe dilî min
Key şewq û sefa û şadîyekey mawe dilî min
Lew rojewe royiştuwe torawe dilî min
Herçend degerêm bê ser û şiwên mawe dilî min

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks