site loader
Song image

مریەمێ سابڵاغی

By - یەدوڵا محەمەدی

شەدەلارەکەی چاوخومارم دەردەدارم من هەژارم مریەمێ سابڵاغی
با ئاوێزانی بم میوانی بم حەیرانی بم مریەمێ لێم یاغی

بڕوا بۆ کوێستان چاوخومارم تەنیا یارم مریەمێ لێم یاغی
بەهاری پێیە مریەم ئامان مریەم چاوجوان مریەمێ سابڵاغی
با ئاوێزانی بم میوانی بم حەیرانی بم مریەمێ لێم یاغی

ئەمن کورد و دڵ ئیفتادە
ئەتۆ شۆخ و نەجیب زادە
مەگەر بمرم بە بەختی خۆم
حەکیمی حاڵزانم بی

لە گۆشەی زرێوار تەنیا یارم بەجێ ماوم مریەمێ لێم یاغی
بە گرشەی چاوت زۆر لێویاوم تەنیا ماوم مریەمێ لێم یاغی
با ئاوێزانی بم میوانی بم حەیرانی بم مریەمێ لێم یاغی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *